جۆ بایدن بۆ زیلینسکی: پابەندین بە هاوکاریکردنی ئۆکرانیاوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پابەندبوونی واشنتۆنی بۆ ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دووپاتکردەوە لە پێشکەشکردنی هاوکاری ئەمنی و ئابووری و مرۆیی بە کیێڤ.

لەوبارەیەوە کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، جۆ بایدن جەختی لە پشتیوانییە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا کردووەتەوە بەرامبەر بەو هێرشانەی ڕوسیا لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە دژی ئۆکرانیا ئەنجامی دەدات.

دووپاتیشیکردەوە، ئەمریکا پابەندە بە سزادانی ڕوسیاوە لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی لە ئۆکرانیا ئەنجامی دەدات.

لایخۆیەوە زیلینسکی سوپاسی سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە پێشکەش بە وڵاتەکەی کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا