وەزارەتی بازرگانی عێراق کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە14ی کانونی دووەم، وەزارەتی بازرگانی عێراق، کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزانی ئاشکراکرد، کە 11 ماددە لەخۆدەگرێت.

حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، بەمەبەستی هاوردەکردنی گەنم و بەرهەمهێنانی ئاردی سفر، وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی لیتوانیا ڕێککەوت.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستی عێراق بۆ ئاردی سفر بە چوار ملیۆن تۆن مەزەندەکراوە و لەڕێگای هاوردەکردنی گەرنم و هاڕینی لەناوخۆی عێراقدا پێویستی بە هاوردەکردنی ئارد نامێنێت، هەروەها پێشتر وەزارەتی بازرگانی پێنج ملیۆن تۆن گەنمی لە جوتیاران وەرگرتووە، ئەوەش کراوە بە ئارد و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە.

ڕوونیکردەوە، بۆئەوەی لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا بەشەخۆراک دابەش بکرێت، وەزارەتی بازرگانی هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان دەستپێکردووە کە لە 11 ماددە لەخۆدەگرێت ئەوانیش، ئاردی سفر، نیشاستە، شەعرییە، مەعکەرۆنی، ماددە سەرەکییەکانیش وەک، شەکر، زەیت، دۆشاو، برنج، ئارد و پاقلەمەنییەکان.

جەختیکردەوە، بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان لە بەشەخۆراکی ئاسایی جیاواز دەبێت.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا