دەست بە تەواوکردنی پردی دەربەندی ڕانیە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هیوا عەبدوڵـڵا، ئەندازیاری پرۆژەی دەربەندی ڕانیە ڕایگەیاند، دوای ماوەیەک لە وەستانی پرۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە، حکومەتی هەرێم بڕە پارەیەکی بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە تەرخان کردووە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە، کە ئیدارەی ڕاپەڕین بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە، دەبێتە درێژترین پردی ناوچەکە و لە ماوەی شەش بۆ هەشت مانگدا، تەواو دەکرێت.

لەوبارەیەوە هیوا عەبدوڵـڵا دەڵێت، ئەگەر تووشی قەیرانی دارایی نەبینەوە، لەماوەی شەش بۆ هەشت مانگدا، پرۆژەکە تەواو دەکرێت و دەخرێتە خزمەت شۆفێران و هاوڵاتییان.

جێی ئاماژەیە تاوەکو ئێستا %60ی پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە تەواو بووە و کارکردنیش بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە لەکاتی خۆیدا، بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا