هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیانی عێراق.. لەم کاتەدا گەشت مەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سادق عەتیە، پێشبینیکەری کەش و هەوا دەڵێت، “شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین ڕوو لە عێراق دەکات و هۆشداری دەدات لەبارەی ئەنجامدانی گەشت”.

سادق عەتیە داوا دەکات، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە هاووڵاتیانی شارەکانی ناوەڕاست و خواروو و ڕۆژئاوای عێراق گەشت نەکەن، چونکە لەو کاتەدا ئاستی خۆڵبارین زیاددەکات و بای باکووری ڕۆژئاوا چالاکتر دەبێت.

لەماوەی ڕابردوودا چەندینجار شەپۆلی خۆڵبارین ڕووی لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و بەهۆیەوە چەندینجار گەشتە ئاسمانییەکانی ناوچە جیاجیاکان ڕاگیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا