مەندەلاوی: گفتوگۆ باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، باشترین ڕێگەچارە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم، گفتوگۆیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە نوسینگەی خۆی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا موحسین مەندەلاوی جەختی لەوەکردەوە، باشترین ڕێگەچارە بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم گفتوگۆیە.

هەر لەمیانی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی زۆرێک لە دۆسیەکانی ئێستای وڵات کرا و مەندەلاوی بەردەوامی گفتوگۆ و هەماهەنگی نێوان بەغدا و هەرێمی بە ئەرێنی وەسفکرد و بە باشترین ڕێگەی دانا بۆ چارەسەری دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان و یەکخستنەوەی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا