پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیارێکی نوێی پەسەندکرد، کە ئاسانکاری بۆ هاتنی کۆچبەران دەکات، لەکاتێکدا ئەو وڵاتە بەدەست کەمی هێزی کارەوە دەناڵێنێت.
پەرلەمانی ئەڵمانیا، یاسایەکی نوێی پەیوەست بە کۆچ پەسەندکرد و ئاسانکاری بۆ ئەو کۆچبەرانە دەکات، کە شارەزایی کاریان هەیە، لەکاتێکدا ئەو وڵاتە بەدەست کەمی هێزی کار لە ژمارەیەک لە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان دەناڵێنێت.
یاسا نوێیەکەی ئەڵمانیا هاوشێوەی سیستمی کەنەدایە و تیشک دەخاتە سەر فاکتەرە گرنگەکانی وەک، کارامەیی و بڕوانامە و زمان.
ڕۆبەرت هابیک، وەزیری ئابووری ئەڵمانیا پێشوازی لە بڕیارەکە کرد و باسی لەوەکرد، کەمی کرێکار یەکێکە لە کێشە گەورەکان، کە ڕوبەڕووی وڵاتەکەی دەبێتەوە، بەربەستەکانی بەردەم کۆچ کەمدەکەنەوە و لە ئایندەدا کۆمپانیاکان دەتوانن ئاسانتر کرێکارانی بیانی شارەزا بخەنە سەرکار.
لەکاتێکدا، ئەڵمانیا بەهۆی پیربوونی دانیشتووانی ساڵانێکە گرفتی کەمی کرێکاری هەیە بەتایبەتی لە کەرتەکانی گەشتیاری و تەندروستی و بیناسازی، بەجۆرێک لە ساڵی 2022دا نزیکەی دوو ملیۆن پۆستی کار بە بەتاڵی مانەوە.