ئەنجومەنی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بڕیار لە راگرتنی خوێندن دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە بڕیارە ئەنجومەنی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کۆببێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی بڕیاری داخستنی زانکۆ تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەهۆی مەترسییەکانی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی.

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی روونکردنەوەی بڵاوکردووەتەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکە گرژی زیاتری تێبکەوێت و لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت، ئەوا بەفەرمی دەوامی زانکۆی سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی و پۆلیتەکنیک رادەگیرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دەوام بەشێوەیەکی نافەرمی راگیراوە و مامۆستاکان وتوویانە ناچنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن، بۆئەوەی لە ئەگەری بایکۆتکردن گرژی هاوشێوەی دوێنێ دروستنەبێت.

شەوی رابردوو لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، “ئێمەش وەک سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ئەم داواکارییەی خوێندکاران بەڕەوا دەبینین و پشتگیری تەواوی دابینکردنی دەرماڵەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ دەکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا