داوای داخستنی دۆسیەی بەدەل بەرواری دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

پارێزەری بەرگریكار لە دۆسیەی بەدەل بەرواری رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنێكی دیكەی دادگاییكردنی ناوبراو بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی داوای داخستنی دۆسیەكەیان كردووە، بەوهۆیەوە دانیشتنەكە بەڕێوەنەچووە.

خەتاب عومەر پارێزەری بەرگریكار لە بەدەل بەرواری چالاكوانی زیندانیكراو لە شاری دهۆك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەمڕۆ تەمیزی دۆسیەی بەدەل بەرواریان كردووەو داوایان كردووە دۆسییەكەی بەیەكجاری دابخرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، مامۆستا بەدەل لەزیندانی چاكسازی گەورانی دهۆكە لەرووی جەستەییەوە تەندروستی باشە، بەڵام لەرووی دەروونیەوە هەست بەبێزاری دەكات.

زیاتر لە مانگێكە مامۆستا بەدەل بەرواری و چەند كەسێكی دیكە بەتۆمەتی بانگەشەكردن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە دەڤەری بادینان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون.

پێشتریش دادگا لەسەر یەكێك لەو دۆسیەیانەی كە لەسەری دەستگیركرابوو، بەدەل بەرواری بە دوو ملیۆن دینار غەرامە كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا