ژمارەیەک لە زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی بەعس قەرەبوو دەکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی داواكانی موڵكداریی عێراق لە هەرێمی كوردستان، بڕی زیاتر لە یەك ملیار دیناری بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دەستی رژێمی بەعس تەرخانكرد.

تارا ئەنوەر، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی رایگەیاند، لە ئەنجامی هەوڵەكانی دەستەی داواكانی موڵكداری، جارێكی دیكە یەك ملیار و 400 ملیۆن دینار بەسەر زیانلێكەوتووانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت، قەرەبووەكەش ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە داواكارییان لەوبارەیەوە پێشكەش كردووەو ژمارەیان 113 كەسە.

وتیشی، دوای ئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشكراون لە لیژنەی دادوەری دەستەكە پلەی كۆتایی وەرگرتووە، بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە، ئەو قەرەبووەش بۆ زیانلێكەوتووان بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا