پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی بەسەرچونی ماوەکەی و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر زیاتر لە پێنج تۆن زەیتونی هاوردەکراودا گرت.
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆگایەک لەگەڕەکی بەکرەجۆ دەستیان بەسەر زیاتر لە (500) تەنەکەی (10) کیلۆگرامی زەیتونی هاوردەکراودا گرت کە خاوەنەکەی بەشێوەی هەڵڕژاو بەسەرهاوڵاتیاندا ساغیدەکردنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی زەیتونە بەسەرچووەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.