كێشەی پرۆژەی ئاوی سلێمانی_دوكان چارەسەركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش 12 كاتژمێر لە سووتانی محاویلەی پڕۆژەی ئاوی سلێمانی چاككرایەوە و گۆڕانكاری لە دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە ڕوودەدات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش 12 كاتژمێر لە كاركردنی بەردەوام بەهۆی سوتانی محاویلەی سەرەكی پڕۆژەی ئاوی دوكان_سلێمانی هێڵی دوو ویستگەی تاسلوجە لە ڕۆژی هەینی كە پشوو بوو، بە هەوڵی كارمەندەكانی بەڕێوەبەرایەتی توانرا كێشەكە چارەسەربكرێت .

بەڕێوەبەرایەتییەكە دەشڵێت، بەهۆی گرفتەكەوە گۆڕانكاری لە دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە چەند گەڕەكێكی سلێمانی و دەوروبەری دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا