بارزانی سازشی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی نوێترین دەستپێشخەریی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەست بە دۆخی سیاسی عێراق، پارتی سازش لەپۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات.

میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، “مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێشخەرییەکی نوێی کردووە پەیوەست بە دۆخی سیاسی عێراق، کە ئەویش سازشکردنە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا پارتی سووربوو لەسەر ئەوەی هاوشانی یەکێتی کاندید بنێرێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، لەکاتێکدا چەندین ساڵە بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هەیە، پۆستی سەرۆک کۆمار دراوەتە یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا