کارکردن لە پڕۆژەی فڕۆکەخانەی موسڵ دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلولی 2022 بەکردەیی کارەکانی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی موسڵ دەستیپێکرد.

لیژنەی باڵای بنیادنانەوەی موسڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دوو کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی فڕۆکەخانەی موسڵ دەستیان بە کارکردن کردووە لە پڕۆژەی فڕۆکەخانەکەدا.

لایخۆیەوە عەبدولقادر دەخیل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لیژنەی باڵای بنیادنانەوەی موسڵ ئاماژەی بەوەکرد، “خەونی پێنج ساڵەی خەڵکی موسڵ ئەمڕۆ دەستی بە هاتنەدی کردووە و چاودێری کارەکانی ئەو دوو کۆمپانیایە دەکەین تا لە کاتی خۆیدا پڕۆژەکە تەواوبکەن”.

وتیشی، “ئەم فڕۆکەخانەیە دەبێتە پەنجەرەی موسڵ بەڕووی جیهانی دەرەوە و دەبێتە وێستگەیەکی گرنگی بنیادنانەوەی موسڵ لەدوای جەنگی داعش”.

ڕۆژی 10ی ئابی ڕابردوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی موسڵی کرد و بەردی بناغەی فڕۆکەخانەی موسڵی دانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا