دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و یونامی جەخت لە هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە لە هەرێم دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی یونامی لە هەرێمی كوردستان دەكات.

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەكان، پێشوازی لە ریكاردۆ رۆدریگێز، بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە هەرێمی كوردستان كاروان خۆشناو، راوێژكاری سیاسی و بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە سلێمانی لە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق – یۆنامی كرد.

لەو دانیشتنەدا رزگار حاجی حەمە ئاماژەی بەوەدا كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە گرنگییەكی زۆرەوە دەڕوانێتە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و زەروورەتی ئەنجامدانی.

هاوكات دید و بۆچوون و تێڕوانینی حیزبەكەی سەبارەت بەو پرۆسە دیموكراسییە ، بۆ شاندی میوان روون كردەوە.

هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان بەشێوازێكی سەردەمیانە و میكانزمێكی دادپەروەرانە، كە لایەن سەرجەم هێز و لایەنە كاریگەرەكانی سەر گۆڕەپانی پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستانەوە پەسەند بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا