گۆڕان پیرۆزبایی لە یەكێتی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەبۆنەی (46)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی، بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت “ئومێدەوارین پەرەپێدانی پەیوەندیەکانمان لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی خەڵک و سەرخستنی هاوپەیمانێتی کوردستان بێت”.

لەبەیاننامەیەکدا بزوتنەوەی گۆڕان بۆ یادی (46) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پیرۆزبایی لە هاوسەرۆکان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە دەکات.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، هیواخوازین ئەو یادە هاندەری زیاتری تەبایی و یەکگوتاری کوردستانیان بێت لەسەر ئاستی عێراق. بۆ ناوخۆی هەرێمیش فاکتەری بەهێزکردنەوەی هەنگاوەکانی چاکسازی گشتگیر بێت بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان گۆڕان و یەكێتی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت “ئومێدەوارین پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستی خەڵک و سەرخستنی هاوپەیمانێتی کوردستان بێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق”.

سبەینێ سێشەممە 1ی حوزەیران، 46 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێدەپەڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا