لە ماوەی هەشت ساڵدا 150 هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردومانی توركیاوە گیانیان لە دەستداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ماوەی هەشت ساڵدا 150 هاووڵاتی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە كوژراون.

سوپای توركیا بەردەوامە لە سنوربەزاندن و بۆردوومانكردنی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان، بەپێی ئامارێكی تیمی كوردستان عێراقی”سی پی تی” لە ساڵی 2015 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 400 هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بۆردومانەكانەوە بوون بە قوربانی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ماوەی هەشت ساڵدا، 150 هاووڵاتی بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە گیانیان لە دەستداوە، هەروەها زیاتر لە 260 هاووڵاتیش برینداربوون.

داواش لە سوپای توركیا دەكات چیتر هاووڵاتیان نەكرێنە ئامانج، حكومەتی هەرێم و عێراقیش پارێزگاری لەسەروەری خاكی عێراق و گیانی هاووڵاتیان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا