بانکی ناوەندی عێراق بڕیارێکی نوێی لەبارەی دانەوەی قەرز دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە15ی کانونی دووەم، بانکی ناوەندی عێراق، لەبارەی دانەوەی قەرزەکانی پێش ساڵی 2024 بڕیارێکی نوێی دەرکرد و ڕایگەیاند،” دەبێت قەرزەکان بە دینار بە بانکەکان بدرێنەوە”.

بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەی پێش ساڵی 2024 بە دراوی بیانی قەرزیان کردووە، دەبێت بە دینار بیدەنەوە بە بانکەکان و بەنرخی فەرمی بۆیان هەژمار دەکرێت، کە 100 دۆلار بەرامبەرە بە 132 هەزار دیناری عێراقی، لەکاتێکدا ماوەی چەند مانگێکە بانکی ناوەندی عێراق بەمەبەستی جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار چەندین ڕێکاری گرتووەتەبەر.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپشتبەستن بە بڕیاری ژمارە شەشی ساڵی 2024، کە ئاراستەی سەرجەم بانکەکان کراوە، ئەو کەسانەی لە بانکە تایبەت و حکومییەکان بە دراوی بیانی قەرزیان کردووە، پێویستە بە دیناری عێراقی و بە بەهای فەرمی بانکی ناوەندی قەرزەکانیان بگەڕێننەوە.

ڕوونیکردەوە، بانکەکان ڕێگایان پێدەدرێت بە دراوی بیانی قەرز بە قەرز وەرگرەگان بدەن، هەروەها ئەوانەی داهاتی تەواویان بە دراوی بیانییە دەتوانن بەهەمان دراو قەرزەکانیان بدەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا