پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری پۆرتاڵی كورد ڤاكس و بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لە وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت “لە ھەر پارێزگایەك نوسینگەیەك بۆ پێدانی ڤاكسین كارت دەكرێتەوە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو ڤاكسین كارتەكە بەردەست بێت”.
حەربی كەتۆ، بەڕێوەبەری پۆرتاڵی كورد ڤاكس و بەڕێوەبەری ئایتیی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ میدیاكانی نزیك لەپارتی راگەیاندووە “ھەفتەی داھاتوو رێنمایی بۆ پێدانی ڤاكسین كارت دەردەچێت، ئەم ڤاكسین كارتە لە رووی ئهمنییهوه زۆر بەھێزە و ھیچ كەسێك ناتوانێت ھاكی بكات، لهگهڵ ئهوهش ھەموو داتاكانی ئەو كەسەی كە ژەمی یەكەم و دووەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە تۆماركراو”.
وتیشی “تائێستا 415 هەزار كەس ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین تۆماركردووە، دوای وەرگرتنی ڤاكسینەكەش ئەو ڤاكسین كارتەیان بۆ دەكرێت”.
بەوتەی حەربی كەتۆ ھەر كەسێك ئەو ڤاكسین كارتەی وەرگربگرێت، ئەوا ئاسانكاری بۆ دەكرێت و لە ههندێك وڵات كەرەنتین ناكرێت، ھەر سێ جۆرەكەی ڤاكسین تۆمار كراوە، ھەر كەسێك كامه ڤاكسینی وەرگرتبێت، بۆ تۆمار دهكرێت.