هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە نەهرۆ رەواندزی ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاری راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا “کاتییە”.

وتیشی، “ئەمڕۆ یان سبەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بڕیار و رێککەوتنێکی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەستپێدەکاتەوە، تاوەکو رەشنووسی یاسای بودجە پەسند دەکرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی هەینی میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، تورکیا بڕیاریداوە چیتر بەبێ ڕەزامەندی و مۆڵەت وەرگرتن لە حکومەتی عێراق، ڕێگە بەو کەشتییە نەوتییانەی کوردستان نەدات کە لە بەندەری جەیهانەوە بەرەو بازاڕەکانی جیهان هەناردە دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا