باڵیۆزی ئێران لە یەمەن کۆچی دواییکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، باڵیۆزی ئێران لە یەمەن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کردووە.

لەوبارەیەوە سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “حەسەن ئیرلۆ، باڵیۆزی ئێران لە یەمەن، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا”.

سەعید خەتیبزادە وتیشی: حەسەن ئیرلۆ یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی جەنگی ئێران و عێراق لە ساڵی 1980، یەکێک بوو لەو کەسانەش کە بەر کیمیابارانەکە کەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا