پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە کارگەکانی ئاو، کۆگاکان، مارکێت و دوکاندارەکان دەدات و ڕایدەگەیەنێت “هەر شوێنێک خواردن و خواردنەوە لە شوێنی پلەی گەرمی بەرز و بەرتیشکی خۆر دابنێت یاخود عهمباری بكات، دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕووی رێکاری یاسایی توند دەكرێنەوە”.
کەیوان خەلیل، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری لە لیژنه هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی پێویستە خواردن و خواردنەوە دور لە تیشکی خۆر بگوازرێتەوە، وەهەروەها شوێنی عەمبارکردنەکەی فێنک بێت و لە (25) پلەی سەدی تێپەڕنەکات”.
وتیشی “پلەی بەرزی گەرما لەگەڵ تیشکی خۆر هۆکارن بۆ کارلێککردن لە نێوان دەفرەکە و ئەو خواردن و خواردنەوەی لەناویدایە، ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و بەکارهێنەر توشی شێرپەنجە دەکات”.
بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری سلێمانی، داوا لە خاوەن کارگە و کۆگا و مارکێت و دوکانەکان دەکات پابەندبن بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن تا ناچار بەسزادانی هیچ شوێنێک نەبن، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.