هەلی كار بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی بەشە تەندروستییەكان دەڕەخسێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەسەر داوای قائیمقامی سلێمانی و سەندیكای كارمەندانی تەندروستی، نەخۆشخانە ئەهلییەكان و نۆرینگەكانی ددان و تاقیگە و گیا دەرمانییەكان دەرچوانی دانەمەزراوی بەشە پزیشكییەكان دەخەنە سەركار.

بەپێی راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی تیایدا هاتووە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ دەستەی كارگێڕی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و لیژنە هاوبەشەكان كاری نۆرینگەكان و نەخۆشخانە ئەهلییەكان كۆبونەتەوەو گفتوگۆیان لە بارەی رەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچووانی دانەمەزراو لە بەشە بەشە تەندروستییەكان كردووە.

باس لەوەشكراوە، تەئكید كراوەتەوە لەوەی كاری هاوبەش لە نێوان هەموولایەك هەبێت تاوەكو كوالێتی كەرتی تەندروستی بەرز بكرێتەوە.

هەروەها ئاوات محەمەد ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئایندەدا دووەم لیژنەی تەندروستی تایبەت بە نەخۆشخانە ئەهلییەكان و تاقیگە و نۆرینگە پزیشكییەكان دروستدەكەن، ئەوەش بەئامانجی بەرزكردنەوەی كوالێتی و خزمەتكردنی خەڵك بەكەمترین تێچووی ماددی لەسەر هاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا