كاتی كاركردنی كافتریا و رێستۆرانتەكانی سلێمانی دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا قائیمقامیەتی سلێمانی چەند بڕیارێكی بۆ كاتی كاركردنی كافتریاو رێستۆرانتەكان دەركرد.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێویستە كافتریا و ریستۆرانتەكان تاوەكو كاتژمێر 12 كار بكەن و پابەندبن بەكاتی كاركردنەوە سەرپێچیكاریش روبەڕو‌ی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەكانیان رێكاری نوێی خۆپارێزی دەگرنەبەرو پێویستە سەرجەم دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و ئەوكارمەندانەی كاریان تێدا دەكەن، لەگەڵ سەرجەم مەرجەكانی كاركردنی دیكەدا پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بن.

سەرۆكی لیژنەكان جەخت لەوەدەكاتەوە، دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە لەكاتی بوونی سەرپێچی و جێبەجێنەكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی دەستبەجێ شوێنەكە دابخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوەی رێكاری یاسایی توند بكرێتەوە.

لەماوەی رابردودای لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەهەرێم بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە چەند بڕیارێكی دەركردو لەوانەش بەستنی ماسك لەشوێنە گشتییەكان و راگرتنی دەوامی خوێندنگەكان لەناوپۆلدا بۆ ماوەی یەك مانگ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا