قائیمقامییەتی سلێمانی سزای ئەو كەسانە دەدات نرخ گران دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەكانی قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەناو بازاڕو دوكان و ماركێتەكان هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین بۆ گۆڕانكاری لە نرخەكان ئەنجام دەدەن و سزای ئەو كەسانە دەدەن كە نرخەكانیان بەرزكردوەتەوە.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، لە سەربەیانی رۆژی دوو شەممەوە 21-12 لیژنەكانیان سەردانی بازاڕ و دوكانەكان دەكەن بە مەبەستی زانینی نرخی كاڵا و شتومەك.

وتیشی، ” بزانین هەر فرۆشیارێك نرخەكانی گران كردووە پسوڵەی سەرپێچی بۆ دەكەین و سزای دەدەین”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بانكی ناوەندی عێراقی نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 145 هەزار دیناری عێراقی جێگیركرد، بەوهۆیەوە بەشێك لە دوكان و ماركێتەكان بەبیانوی ئەوەی پێشتر كاڵاكانیان بەدۆلار كڕیووە، نرخەكانیان بەرزكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا