قائیمقامیەتی سلێمانی لەیەك مانگدا 78 شوێن دادەخات

پۆڵەتیك پرێس

قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری كار و چالاكی لیژنە هاوبەشەكان بڵاودەكاتەوە ، كە زیاتر لە 6 هەزار سەردانیان ئەنجام داوە و دەستیشیان بەسەر 48 تۆن كاڵا و شمەكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گرتووە‌.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری كار و چالاكی لیژنه هاوبەشە‌كانی بڵاوكردەوە‌ كە شەش هەزارو 187 سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه ‌گشتییەكان ئەنجامداوە، لەو سەردانانەشدا پسوڵەی سەرپێچییان بۆ 639 شوێن تۆماركردوە، كەبەشێكی زۆری سەرپێچییەكان كەمتەرخەمی خاوەنی شوێنەكان بووە.

هەروەها 344 شوێنیشیان ئاگادار كردۆتەوە، كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن.

هەر بەپێی ئامارەكە، بەهۆی جێبەجێ نەكردنی ‌ِرێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و مەرجەكانی دیكەی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی 78 شوێنیان داخستووە و یەك شوێنیشیان ڕووبەڕووی دادگا كردۆتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگی ڕابردوودا لەئە‌نجامی پشكنیینە بەردەوامەكانیان، لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی توانیویانه دەست بەسەر48 تۆن كاڵا و شمەك و خواردەمەنی خراپدا بگرن‌ و لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە لەدەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبون لەناوبراون.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی سەرپێچی شوێنەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێك پارە غرامەی خاوەن شوێنەكانی كردوە، كه ‌بڕەكەی لەمانگی پێنجی ساڵی (2021) بریتییە لە 42 ملیۆن و550 هەزار دینارە‌ و بەپێی یاسا دەخرێتەوه سەرداهاتی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا