فەهمی بورهان: عێراق و کوردستان لەوە زیاتر بەرگەی ململانێ ناگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی نیسان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە بارەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی گوندی پەڵکانە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخست.

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،”چیتر عێراق و کوردستان لەوە زیاتر بەرگەی ململانێ ناگرێت و تەنها جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور چارەسەری کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکات و ناکرێت لە عێراقی نوێدا کار بە بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس بکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و هەرێم ژوورێکی ئەمنی هاوبەش دروستبکرێت و بەشێوەیەکی یاسای کێشەکانی گوندی پەڵکانە چارەسەربکرێت.

ڕوونیکردەوە، ئێستا بارودۆخی ناوچەکە ئارام بۆتەوە و لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دادی عێراق بەردەوام لە هەوڵدان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی پەڵکانە.

لەکاتێکدا، لە یەکەمی ڕۆژی جەژن، لە گوندی پەڵکانە شەڕ لەنێوان جوتیارانی کورد و عەرەبی هاوردەکان دروستبوو، عەرەبە هاوردەکان سەرەتا مەڕ و ماڵاتیان ناردبووە ناو گوندەکە و خەڵکیان بێزارکردبوو، دواتر کە جوتیارەکان هاتنبوونەدەنگ شەڕ لەنێوان هەردوولا ڕوویدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا