كوژرانی سەربازێكی دیكەی توركیا لە ناو خاكی هەرێم راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگریی توركیا كوژرانی سەربازێكی دیكەی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند، هەپەگەش دەڵێت، لە ماوەی دوو رۆژدا 49 سەربازیان كوشتوون.

وەزارەتی بەرگریی توركیا شەوی دووشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2022 لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، خەلیل ئیبراهیم سەربازی شارەزا كە رۆژی 27ی تشرینی دووەمی 2022 لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵ لە هەرێمی كوردستان لە ئەنجامی هێرشی گەریلاكانی پەكەكە برینداربوو، رۆژی دووشەممە 28ی تشرینی دووەم لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەمە لە كاتێكدایە، لە رۆژانی 25-26ی تشرینی دووەمی 2022دا وەزارەتی بەرگریی توركیا كوژرانی شەش سەرباز و برینداربوونی سەربازێكی دیكەی وڵاتەكەی لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ – قوفڵ راگەیاندبوو.

لەلایەكی دیكەوە، ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە رۆژی دووشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2022 رایگەیاند، بە بۆنەی 45 ساڵەی دامەزراندنی پەكەكە لە ماوەی دوو رۆژدا، 26 و 27ی تشرینی دووەم لە ناوچەكانی مەتینا و زاپ لە هەرێمی كوردستان 49 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا