نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ ی تەموزی ٢٠٢١ بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٢٢٠ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون،  ٢٢ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کردووە، “لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٠١ توشبوو چاکبوونەتەوە، کە ١٢٠ کەسیان لە هەولێر و ٢٢٧ کەس لە سلێمانی و ٣٢٠ توشبوو لە دهۆک و ٣٤ توشبووش لە هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین چاکبوونەتەوە”.

لەبارەی ئاماری گشتی هەرێمیش وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، ٢٠٩ هەزار و ٢٢٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لە کۆی توشبووانیش ١٨٩ هەزار و ٤٨١ کەس چاکبوونەتەوە، هاوکات لە سەرتاسەری هەرێم چوار هەزار ٦٤٨ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا