تۆڕێكی قاچاخچی بە كۆچبەرانی عێراق دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە ڕایگەیاند، بە هاوكاریی هاوبەشی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا لە ئیستۆنیا، ئەڵمانیا، لاتڤیا، لیتوانیا و پۆڵەندا، بە پاڵپشتی دەزگای جێبەجێكردنی یاسای ئەوروپی “یۆرۆپۆل” تۆڕێكی بەرفراوانی قاچاخچێتیكردن بە كۆچبەرانەوە دەستگیركران.

سەرۆكی دەزگای لوتكە، وتی: ئەم تۆڕە ئاسانكاری تەواوی بۆ كۆچبەران كردوە بۆ تێپەڕاندنیان لە عێراقەوە بۆ بێلاڕوسیا و دواتر بۆ یەكێتی ئەوروپا.

روونیشیكردەوە، لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بەم تۆڕە لە سەرەتای ساڵی 2022 دەستی پێكردوە كە تا ئێستا 61 ئەندامی گروپەكەیان دەستگیركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا