تەقینەوەیەک لە هیندستان زیاتر لە 80 قوربانی لێکەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی تەقینەوەی کارگەیەکی یارییە ئاگرینەکان لە هەرێمی هاردا لە ویلایەتی مادهیا پرادێشی هیندستان لانیکەم 7 کەس کوژران و 75 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەرپرسانی هەرێمەکە رایانگەیاندووە، کارگەکە نزیکەی 200 بۆ 300 کارمەندی هەبووە، بەڵام نازاندرێت لەکاتی تەقینەوەکەدا چەند کەس لەناو کارگەکەدا بوون.
کایلاش چاند، بەڕێوەبەری حکومەتی خۆجێیی هەرێمەکە بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی راگەیاند، “تا ئێستا 7 کەس بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 75 کەسیش برینداربوون کە برینی هەشت کەسیان سەختە”.
دەشڵێت، “بەهۆی گەورەیی تەقینەوەکەوە 10 باڵەخانەی نزیک لە کارگەکە زیانیان پێگەیشتووە”.

تەقینەوەی کارگەکانی درووستکردنی یارییە ئاگرینەکان لە هیندستان رووداوێکی بەربڵاوە و ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، دواین جار لە رۆژی 19ـی تشرینی یەکەمی 2023، دوو کارگەی درووستکردنی یارییە ئاگرینەکان لە ویلایەتی تامیل نادو-ی باشووری هیندستان تەقینەوە و 14 کەس کوژران و 27 کەسیش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا