2007 خوێناویترین ساڵ بووە لە 20 ساڵی رابردووی عێراقدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ساڵانی 2003 تا 2013، زۆرترین كردەوەی تیرۆریستی لە عێراق روویانداوە و ساڵی 2007 یش خوێناوترین ساڵ بووە.

كۆمپانیای ستاتیستای ئەڵمانی كە تایبەتە بە ئامارە نێودەوڵەتییەكان، رایگەیاند، لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە لە ساڵی 2003 تا ساڵی 2013 زۆرترین كردەوەی تیرۆریستی وەك پەلاماری تیرۆریستی و تەقینەوەی ئۆتۆمبێل و بۆمبی چێنراو لە عێراق روویانداوە و كەمترین كوژراویش لە ساڵی 2003 بووە كە تێكڕا رۆژانە 51 هاوڵاتی لە عێراق كوژراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی 2007 خوێناوترین ساڵی عێراق بووە، بەهۆی كردەوە تیرۆریستییەكانەوە كە لەو ساڵەدا حەوت هەزار و 920 كەس كوژراون، واتە لە ساڵی 2007دا تێكڕا رۆژانە 22 كەس لە عێراق كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا