لەبارەی هەڵگرتنی تەواوی سزاکانەوە، ئەمریکا پێچەوانەی ئێران قسە دەکات  

پۆڵەتیک پرێس

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، تەنانەت ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیش سەدان سزای سەر ئەو وڵاتە هەر بە چالاکی دەمێننەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە ٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا وتی، ” دەکرێ پێشبینی بکەم هەتا ئەگەر ئێران بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیش بگەڕێتەوە، سەدان سزای سەپێنراو بەسەر تاراندا هەر بە چالاکی دەمێننەوە”.

بلینکن وتیشی، ” سزاکان ئەوانە دەگرێتەوە کە لە سەردەمی سەرۆک دۆناڵد ترەمپد بەسەر ئێراندا سەپێنراون”.

ئەم وتانەی بلینکن لەکاتێکدایە پێشتر چەندین جار ئێران ڕایگەیاندووە لەحاڵەتی هەڵگرتنی تەواوی سزاکانی سەر وڵاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان وڵاتەکەی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا