هاوڵاتیەک بە یەک کیلۆ تلیاکەوە دەستگیر دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێو دەڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هاوڵاتیەک بە یەک کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەکەن.
ئەمڕۆ سێ شەممە کاتژمێر 6:45 خولەکی بەیانی لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و لەدەروازەی باشماخ بەناوی( م ـ ع ـ ح) لەدایکبووی 1970 دانیشتووی یەکێک لەشارەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیربکرێت کە پاش پشکنین دەرکەوت بڕی (1000گم) یەک کیلۆگرام ماددەی قەدەغەکراوی لەجۆری (تلیاک) لەژێر جل و بەرگەکەی حەشاردابوو.
پاش دەستبەسەرداگرتنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و تاوانبار ڕەوانەی دادگا کرا بەمەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی.
هێزە ئەمنیەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەش دەدەن بەردەوام دەبن لەڕێگری کردن لەهاوردەکردنی هەر کاڵایەکی قەدەغەکراو و نایاسایی.

May be an image of indoor

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا