کەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنی.

سبەی سێشەممە 11ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 42 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە 37 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا