پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پاسێک بە سوتەمەنی میسانەوە، لەشاری ڤێنیسیای باکوری ئیتاڵیا، لەسەر پردێکەوە کەوتەخوارەوە و ئاگریگرت، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 21 کەس و برینداربوونی زیازتر لە 20 کەسی دیکەش.
لوکا زایا، پارێزگاری هەرێمی ڤێنیتۆ لە ڤێنیسیا ئاشکرایکرد،” لەئەنجامی کەوتنەخوارەوەی پاسێک لەسەر پردێک 21 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش برینداربوون و ئەو ڕووداوە کارەساتێکی گەورەبوو بۆ ناوچەکەمان”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی برینداربوون بەمەبەستی چارەسەروەرگرتن ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و بەشێکی زۆریان باری تەندروستییان ناجێگیرەوە.
ڕوونیکردەوە، هێشتا پرۆسەی گەڕان و ناسینەوەی تەرمەکان بەردەوامە و بەشێک لە تەرمەکان بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییانەوە نەناسراونەتەوە، هەروەها پاسەکە گەشتیاری بیانیشی تێدابووە.