پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە سبەی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران بە بەشداری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و تیمی یەکێتی کۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیران بە بەشداری قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی کۆببێتەوە، یەکێتی دەیەوێت ڕێککەوتنی %57 بە %43ی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە لەنێوان پارێزگاکاندا نەمێنێت و داهاتی نەوت و ناوخۆ هەمووی کۆبکرێتەوە و دابەشبکرێتەوە.
جێی ئاماژەیە تا ئێستا دیار نییە پارتی بەم داواکارییەی یەکێتی ڕازی دەبێت یان نا، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ئەگەر یەکێتی و پارتی ڕێکبکەون، پەرلەمانی کوردستانیش کارابکرێتەوە و گفتوگۆکان لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیش دەستپێبکەنەوە.
لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردووەوە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە و دەڵێن تا مەرجەکانمان جێبەجێ نەکرێن ناگەڕێینەوە بۆ کۆبوونەوەکان.