وەزیری دەرەوەی عێراق نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەکە دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا 400 ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ هەینی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، کێشەی 400 ملیار دینارەکە چارەسەر کراوە و بەدڵنیاییەوە لەم چەند ڕۆژەدا دەگاتە هەرێمی کوردستان.

وتیشی، کێشە لەلای وەزیری دارایی عێراق هەبوو بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەکە و چارەسەرکراوە و لە ئێستادا پارەکە لە بانکی “تی بی ئای”ە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا فوئاد حسێن بە یاوەری شاندێک بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەڵمانیان و تا ئێستا چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا