مه‌سرور بارزانی: هه‌موو نه‌رمییه‌كمان نواندووه‌ به‌ڵام به‌غدا پاره‌ی نه‌ناردووه‌

پۆڵه‌تیك پرێس
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامین لە گفتوگۆ بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، کە بەداخەوە تا ئێستا نەیناردووە”.

له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای سلێمانی مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند، “حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە داراییە سەختەی کە هەرێمی کوردستان و عێراق و دونیای گرتووەتەوە، لە گەڵ حکومەتی فیدراڵیش بەردەوامە لە گفتوگۆ بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، کە بەداخەوە تا ئێستا نەیناردووە”.

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت “هەرچەندە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا، هەموو نەرمییەکیشی نواندووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن له‌گه‌ڵ به‌غدا”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێم له‌پاش بڕیاردان له‌ لێبڕینی ڕێژه‌ی 21% له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌م مانگه‌ ڕایگه‌یاند، “لەم ڕۆژانەدا بەردەوام لەسەرهێڵ بوین لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی‌و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەڵێنیانداوە بابەتی ناردنی موچە لەچەند ڕۆژی داهاتودا چارەسەربکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا