پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر دایكێك دەستگیر دەكات كە ئەشكەنجەی منداڵەكانی داوە و دەڵیت، ڤیدیۆی ئەشكەنجەدان و بەڵگەی پێویستی روداوەكە پێشكەشی دادوەر كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە ئاگاداركرانەوە لە بوونی حاڵەتێكی ئەشكەنجەدان، كەوا دایكێك منداڵەكانی كە تەمەنیان لە خوار یەك ساڵیدایە بە شێوازێكی زۆر دڕندانە ئەشكەنجە دەدات و تیمەكانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداو و دوای دڵنیابوون لە راستی روداوەكە و بەدەستهێنانی بەڵگەی ڤیدیۆیی ئەشكەنجەدان، دایكەكە و منداڵەكانی هێنرانە بەڕێوەبەرایەتیان.
راشیگەیاند، لە دەرەنجامدا رێكاری یاسایی پێویستیان لەبەرامبەر گیرایەبەر و رەوانەی بەردەم دادوەر كران، بۆ ئەوەی دایكەكە بە سزای یاسایی بگات و منداڵەكانیش رێكاری پێویست و ئاسایشی كۆمەڵایەتیان بۆ دابینبكرێت.
رونیشكردووەوەتەوە، ڤیدیۆی ئەشكەنجەدان و بەڵگەی پێویستی روداوەكە پێشكەشی دادوەر كراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییان پارێزراون.