توركیا بۆردومانی كۆبانێی كرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی شەممە 23_10_2021 فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانی توركیا لەسەر رێگای كۆبانێ‌ _ حەلەب ئۆتۆمبیلێكی كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان سێ‌ كەسی مەدەنی لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا گیانیان لە دەستداوە، كە ناسنامەیان تا ئێستا نادیارە.

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە دووەمجارە توركیا لە رێگەی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانەوە بۆردومانی كۆبانێ‌ دەكات، رۆژی چوارشەممەی رابردوو 20_10_2021 فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانی توركیا لە ناو شاری كۆبانێ‌ ئۆتۆمبیلێكی مەدەنی كردە ئامانج لە ئاكامدا دوو كەس گیانیان لە دەستدا و سێی دیكە برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا