نرخی نەوت بەهۆی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 75 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دابەزینی چەند هەفتەی رابردووی نرخی نەوت بە زۆری هۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی خواست بۆ ئەو کاڵا ستراتیژییە دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی لەلایەن چینەوە، کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە لە ئەمریکا.

هاوکات هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئازادکردنی ژمارەیەک بارمتەی ئیسرائیلی لەلایەن حەماسەوە و بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییە جیۆسیاسییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا