بەڵگەی ڕێککەوتن بۆ ناردنەوەی پەنابەران ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ڕێگەی نامەیەکەوە، کە بەدەست ناوەندنی هەواڵگری فیدراسیۆن گەیشتووە، فیدراسیۆن بەڵگەی رێککەوتن بۆ ناردنەوەی پەنابەرام ئاشکرا دەکات.

نامەیەک بە دەست ناوەندی فیدراسیۆنی پەنابەران گەیشتووەو تیایدا،  “تۆم پیرس گلۆڤ وەزیری دادو کاروباری کۆچ و پەنابەری نایاسایی، لەنامەیەکدا کە لەبەرواری 6 ی نیسان 2022 ئاڕاستەی دکتۆر (نزار خیراڵڵە) جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات و سوپاسگوزارە لەگەیشتن بە ڕیککەوتن سەبارەت بەناردنەوەی پەنابەران”.

لەنامەکەدا هاتووە”. ناردنەوە بە گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمەش دەتوانێ ناردنەوەی کوردە عێراقیەکان سادە و ئاسان بکات کە پێکدێن لە ژمارەیەکی بەرچاو لە لە بەریتانیا. “

هەر لەو نامەیەدا هاتووە” سوپاس بۆ ڕێککەوتن لەسەر پێدانی دۆکیومێنت( یارمەتی پێدانی دۆکیومێنت و بەڵگەنامە /ناسنامە ) کە یارمەتی دەدات لە زاڵبوون بەسەر هەر کۆسپ وتەگەرەیەکی ترانزێت (پەڕینەوە) لەبەغدا.”

 دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا زانیاری سەبارەت بە نامەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت “ئەم نامەیە بەڵگەیەکی ئاشکرایە بۆ ڕیککەوتنی نێوان حکومەتی عێراقی وحکومەتی بەریتانیا سەبارەت بە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران، ئەمە کارێکی نایاسایی وە هاوکات تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر چارەنووسی دەیان پەنابەر کەبەرهەمی داسەپاندنی هەلومەرجێکی ئەوپەڕی نامرۆڤانە لە سەرکو ت وبێکاری هەژاری ونەبوونی خزمەتگوزاری و بێمافی بەسەر کۆمەلگادا دایانسەپاندووە ، لەدەرەوەش دەست لەیەخەی پەنابەران ناکەنەوە و پەنابەریان کردۆتە وەرقەیەکی سیاسی وئابووری لە پێناو قازانج و بەرژەوەندیەکانیان. بۆیە پێویستە بەتەواوی تواناوە لە ئاستی دەرەوەو ناوەوە بەدژی ڕابوەستین”.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات “هاوکاری وئاسانکاری بۆ سیاسەتی بەزۆرناردنەوەی پەنابەران بە مانای نائومێدکردنی دەیان گەنجە کە بە هەزار و یەك دەردەسەری و رێگای ترسناك گەشتونەتە بەریتانیا، بەمانای ماڵوێرانکردن و دابڕانی دەیان خێزان ومناڵە لەیەکتری کە ژیانیان لەم ووڵاتە دامەزراندووە ،بەمانای خاڵیکردنەوەی دەیان سفرەی خەڵکی هەژارە لەکوردستاندا کە بەشێکی بەرچاویان سەرچاوەی بژێویان کەسێکە لەهاندەران، ئەمە جگە لەوەی هەڵبژاردنی شۆینی ژیان ونیشتەجێبوون و وەرگرتنی مافی مانەوە لەهەر ووڵاتێك سەرەتاییترین مافێکە کە پێویستە هاووڵاتیانی کوردستان وعێراق لێی بەهرەمەند بن و مافی هیچ حکومەت و دەسەڵاتێك نیە ئەو مافە لەهاووڵاتیان وەربگرێتەوە”.

ڕوونیشیکردۆتەوەو دەڵێت “پیویستە پەنابەران بەخەباتی یەکگرتووی و کۆبوونەوەمان لە دەوری فیدراسێون و خۆرێکخراوکردن بەپشتیوانی خەڵکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست وڕێکخراوەکانی بۆ ناکامکردنەوەو شکستپێهێنانی تەواوی ئەم ڕێککەوتننامەیەی نێوان حکومەتی بەریتانیا و عێراق وهەرێم ، بەردەوامی بدەین بە ناڕەزایەتیەکانمان “

لە ئێستادا زیاتر لە ٦٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن لەژمارەیەك لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ڕاگیراون .فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپەینێکی ڕاگەیاندووە لە پێناو بەرگرتن بەدیپۆرتی ئەو پەنابەرانە وئازادکردنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا