موحسین مەندەلاوی و سودانی تاوتوێی پەسەندکردنی بودجەی گشتی دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دیدارێکی نێوان موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەسەندکردنی بودجە تاوتوێکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، لەنێوان موحسین مەندەلاوی و محەمەد شیاع سودانی پرسی سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی عێراق تاوتوێکرا.

ئاماژەی بەوەکرد، لە دیدارەکەیاندا گفتوگۆ لەبارەی گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی بودجەی گشتی کراوە.

لەوبارەیەوە، موحسین مەندەلاوی وتی، لەسەر ئاستی باڵا، هاوکاری و هەماهەنگی باش لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردندا هەیە، بۆئەوەی ئەو یاسایانە پەسەندبکرێن، کە کاریگەری زۆریان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە.

لەکاتێکدا، بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 9:00 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە کۆببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا