حاجی كاروان لەبارەی هەولێرەوە هۆشداری توند دەداتە مەسروور بارزانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حاجی كاروان بانگوازو پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی كوردستان نامەیەك ئاراستەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكات و لەبارەی دۆخی هەولێرەوە هۆشداری دەدات.

وەك خۆی نووسیویەتی “نامەیەكی پڕ لە خەم بۆ بەڕێز كاك مەسرووربارزانی سەرۆكی حكومەت”

حاجی كاروان نووسیویەتی: بێ پێشەكی.. سوێن بە خوا هیچ بەقەد ئێستە شاری هەولێر لەشفرۆشی تیانەبوە.. هەرچی لەش فرۆشی باشوری عێراق و ئیران ووڵاتانی تر هەیە هاتونەتە هەولێر..خۆزگە جەنابتان سنورێكتان بۆ ئەم بەڕەڵایە دائەنا و پاكی و جوانی هەولێر وكوردستان لەمەزیاتر پیس وناشرین نەبێت بە خەڵكی داوێن پیس.

حاجی كاروان دەشڵێت، ئەوەش بزانن جەنابی سەرۆكی حكومەت هیچ لەشفرۆشێك و ئەو كەسانەی ئیشیان پێئەكەن بێ مۆڵەتی رەسمی بە پاڵ پشتی خەڵكی دەست رۆیشتو نەبێت ناتوانن بە كەیفی خۆیان كار بكەن و نیشتە جێ بن ..بۆ راستی ئەم قسانە بانگی دەزگا ئەمنیەكان بكە و خۆت سەرپەرشتی بكە وئەوكات ئەزانی چ كارەساتێ ڕوو ئەدات.

ئاماژە بەوەش دەكات دڵنیام هیچ كوردێكی بە ئەمەك و بەڕەوشت و ڕەسەن و دیندار ئەوەی قبوڵ نیە..دڵنیام بەرێزتان كە خاوەن پێگەو خێزانێكی رەسەنن ئەتوانن ڕێ لەم بەڕەڵایە بگرن وكوردستان بپارێزن.

هێما بەوەش دەكات، لەو باوڕەدام قسەی زۆربەی خەڵكی بەشەرەفی كوردستانم كردوە..خوا یاوەر بێت و وڵات سەلامەت بێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا