حكومەتی عێراق پارە بۆ ئەو كەسانە تەرخاندەكات لە بیلاروسیا دەگەڕێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بڕی 300 ملیۆن دینار تەرخانبكات بە مەبەستی گەڕانەوەی ئەو كۆچبەرانەی گیریانخواردووە لە سنورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و دەیانەوێت بەشێوەی ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە.

رۆژی سێشەممە، 9_11_2021، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد.

لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا 300 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی دەرەوە تەرخان بكرێت، ئەمەش بۆ ئەو كۆچبەرانە تەرخاندەكرێت كە لە سنووری بیلارووسیا و پۆڵەندان و دەیانەوێت بە شێوەی ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا