وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی رابردووی ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ شەممە كۆی هەناردە و داهاتی نەوتی ڕاگەیاند بۆ مانگی تشرینی دووەم، بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە داهاتەكەی دەگاتە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارو رێژەی ڕۆژانەی هەناردەی نەوت گەیشتووەتە سێ‌ ملیۆن و 273 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوت هاتووە، بەپێی ئەو ئامارە كۆتاییەی كە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاویكردووەتەوە، بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو (98) ملیۆن و (192) هەزار و (317)بەرمیل، بە داهاتی حەوت ملیار و 610 ملیۆن و 850 هەزار دۆلار، بڕی هەناردەكراوی نەوتی كەركوك لەڕێگەی بەندەری جیهان دوو ملیۆن و 32 هەزار و 685 بەرمیل بووە”.

ئاماژەی بەوەكرد: كۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 95 ملیۆن و 860 هەزار و 149 بەرمیل بووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تێكڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێك نەوت ( 77.51) دۆلار بووە و كۆی رێژەی ڕۆژانەی هەناردەی نەوت گەیشتووەتە سێ‌ ملیۆن و 273 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا