داهاتی پارێزگای سلێمانی ئاشکراکرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێرکردن و رێکخستنی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکەی ئاشکراکرد. کە بڕەکەی کەمترە لە 2 ملیار دینار.

سایتی شەفافییەت کە بۆ چاودێریکردن و رێکخستنەوەی داهاتە نانەوتییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە درووستکراوە رایگەیاند، داهاتی هەفتەی رابردوو لە رۆژی23ی 9ی 2023 تا 29ی 9ی 2023، 1ملیار و 302ملیۆن و 939هەزار و 100دینار بووە، بەراورد بە هەفتەی رابردووش داهات نزیکەی %93 کەمیکردووە.
لەو بڕە پارەیە، %68ی بەشێوەی نەختینەیە و بڕەکەی 887 ملیۆن و 191 هەزار دینار بووە. هاوکات %32ی پارەکەش بەشێوەی چەکە و بڕەکەی 415 ملیۆن و 747 هەزار دینار بووە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی. رۆژانە دەتوانیت لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا