پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگهی ڕۆژئاوای بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی دزیبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوان تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوه، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد.
وتیشی، دوای گەڕان و بەدواداچونەكان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگهی ڕۆژئاوای بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوانهوه بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار (ب، ئـ، ف) لەدایكبووی 1988 دانی بهتاوانهكهیدا ناوهو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینهوهكان بهردهوامه.