ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی تەقینەوەکەی بەسڕە دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پشتیوانی خۆیان بۆ سەربەخۆیی و سەروەری عێراق دووپاتکردەوە و جەختیان لەوەکردەوە، تیرۆر بە هەموو شێوەکانییەوە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

بەپێی بڵاوکراوەی ناوەندی راگەیاندنی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنجامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جەختیان لەوە کردووەتەوە، گرنگە بەزوویی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی بەسڕە کە بووەهۆی کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی زیاتر لە 20 کەس لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە نوێنەری یونامی لە عێراق بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی بەسڕەی کرد و داوایکرد بەزوویی بکەران سزابدرێن و یەکڕیزی نیشتیمانی زیاتر برەویپێبدرێت بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر هەوڵێک کە بۆ شێواندنی سەقامگیری عێراق دەدرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا