پۆڵه‌تیك پرێس
بڕیاره رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر بڕینه‌وه‌ی دار‌و دره‌خته‌كانی سنوری ناحیه‌ی ناڵپارێز و ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ له‌و سنوره روویانداوه كۆببێته‌وه.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ڵێت بڕیاره له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بانگهێشتی به‌رپرسانی ناحیه‌ی ناڵپارێز بكرێت.
به‌رزان حامد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به پۆڵه‌تیك پرێسی راگه‌یاند: هه‌مان ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێكهێنراوه له‌سه‌ر سووتانی سنه‌وبه‌ره‌كانی رێگای تا سڵوجه_سلێمانی، بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 27/9/2020 له میانه‌ی به‌دواداچوون بۆ بڕینه‌وه و سووتانی دار‌و دره‌خته‌كانی سنوری ناڵپارێز بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و سه‌رۆكی شاره‌وانی و لێپرسراوی هۆبه‌ی دارستان و پووش و پاوانی ناڵپارێز بكه‌ن بۆ هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن وتی: له به‌رواری 8/9/2020 زیاتر له 20 داری به ته‌مه‌ن له گوندی چه‌وتانی سه‌ر به ناحیه‌ی ناڵپارێز بڕدراون كه مێژوه‌كه‌یان بۆ زیاتر له 100 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه هاوكات ئه‌و رووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ له سنوره‌كه كه‌وتوونه‌ته‌وه زه‌ره‌رو زیانی زۆریان به ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكراشیكرد به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و دارانه‌ی بڕاونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه ده‌كرێن به خه‌ڵووز ئه‌و كاره‌ش رێگه پێدراو نیه.